Zana Natık Kerem
26 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2017
جاكرتا ــ AA
میدیاكانی ئیندۆنیزیا بڵاویان كردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە هۆی تەقینەوەکەی كارگەکەی دروستكردنی یارییە ئاگرینیەکان لە رۆژئاوای شاری جاكرتا پایتەختی ئیندۆنێزیا گیانیان لەدەست دا، گەیشتە ٤٧ كەس .
ئاژانسی هەواڵیی ئەسیۆشەیتێد پرێس لە فەرماندەی پۆلیسی شاری تانگیرانگ، هاری كورنیاوان گواستەوە كە هەوڵەكان بۆ گەڕان بە دوای ئەو كەسانەی كە لە ئاكامی دارووخانی كارگەكە بوونەتە قوربانی، بەردەوامە.
هاری كورنیاوان ئاماژەی بەوەشدا كە ژمارەی برینداربوونی تەقینەوەكە، گەیشتووەتە ٤٠ كەس.
هاوكات بەرپرسی بەڕێوەبردنی گشتی تاوانەكان لە پۆلیسی جاكرتا، نیكۆ ئەڤینتا رایگەیاند كە لەوانەیە ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكە بەرزببێتەوە.
پێشتر میدیاكانی ئیندۆنێزیا بڵاویان كردبوویەوە كە لە ئاكامی تەقینەوەیەك لە كارگەیەكی دروستكردنی یارییە ئاگرینییەكان لە رۆژئاوای شاری جاكرتا پایتەختی ئیندۆنێزیا، ٢٧ كەس گیانیان لەدەستداوە.