Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
29 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2017
هاتای - AA
ژنانی هاتای، به هه‌ره‌وه‌زی به‌رهه‌مه هه‌مه‌جۆره‌كانی دۆشاو، ترشیات، باینجان و كوله‌كه‌ی وشككراو ئاماده ده‌كه‌ن و هه‌ڵیانده‌گرن بۆ وه‌رزی زستان.
له وه‌رزی هاویندا كه جۆره‌كانی سه‌وزه زۆرن، ژنان له كێڵگه و باخچه‌كاندا كار ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستخستنی بژێوی ژیان، ژنانی ماڵه‌وه‌یش له‌م وه‌رزه‌دا كه به‌رهه‌مه‌كان زۆرن ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و به‌رهه‌مانه بۆ وه‌رزی زستان.
ژنان له هاتای بۆ هاوكاریكردنی یه‌كتری كۆده‌بنه‌وه و، به‌شێوه‌ی هه‌ره‌وه‌ز كاره‌كانیان ده‌كه‌ن. ئه‌و بەرهەمی تهماتەیهی له كێڵگه‌كان كۆی ده‌كه‌نه‌وه ده‌یهێننه ماڵه‌وه و دهیانشۆرنەوە، پاشان پارچه پارچه‌ی ده‌كه‌ن و چه‌ند رۆژێك دایده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی بچۆڕێنه‌وه. پاشانیش به هاوكاری پیاوان ده‌یپاڵێون و ئاوه‌كه‌ی لێ دەردەهێنن.
دواتر ئاوی ته‌ماته‌كه ده‌كه‌نه مه‌نجه‌ڵی گه‌وره و ده‌یكوڵێنن تا خه‌ست ده‌بێته‌وه و وه‌ك دۆشاوی لێدێت، پاشانیش ده‌كرێته قاپه‌وه و هه‌ڵده‌گیرێن بۆ وه‌رزی زستان.
هه‌روه‌ها ئه‌و باینجان، بیبه‌ر و كولهكانهی له كێڵگه‌كان كۆی ده‌كه‌نه‌وه ناوه‌كه‌ی ده‌رده‌هێنن و به پهتیاندا ده‌كه‌ن و هه‌ڵیانده‌واسن بۆ ئه‌وه‌ی وشك بێته‌وه. به‌و شێوه‌یه ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یش هه‌ڵده‌گرن بۆ وه‌رزی زستان.
زوبه‌یده گۆكچه ژنی ماڵه‌وه‌یه، ئەو له لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، دروستكردنی دۆشاوی تەماتە كارێكی سه‌خته و ئه‌ركی زۆره.
گۆكچه باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و دۆشاوه ته‌ماته‌ی خۆیان دروستی ده‌كه‌ن به‌تامتره و ئه‌وه‌ی له‌پێویستیی خۆیان زیاتربێت ده‌یفرۆشن.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌دا كه نرخی كیلۆیه‌ك دۆشاوی خۆماڵی 11 لیره‌ی توركییه و گوتی "له 250 كیلۆگرام ته‌ماته نزیكه‌ی 30 كیلۆگرام دۆشاوی لێ به‌رهه‌م دێت. ئه‌مه‌ش پێویستیی ساڵێكی خێزانێكی پێنج كه‌سی دابین ده‌كات. به فرۆشتنی ئه‌و دۆشاوه‌ی له‌خۆمان زیاد دەبێت، هاوكاریی بژێویی خێزانه‌كه‌شمان ده‌كه‌ین".
فادیمه كڵچ خانمێكی دیكه‌یه و ده‌ڵێت "لهههرماڵێكدا هه‌وڵ و كۆششێكی جیاواز بۆ ئاماده‌كاریی زستان ده‌بینرێت".
فادیمه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌ئاماده‌كردن و هه‌ڵگرتنی خۆراكی جۆراوجۆر، له زستاندا كێشه‌ی ئه‌وه‌یان نابێت كه بۆ خێزانه‌كانیان چی لێبنێن.
نه‌زمییه بۆڵاتیش خانمێكی دیكه‌یه و ده‌ڵێت "به وشككردن و هه‌ڵگرتنی باینجان، بیبه‌ر و كوله‌كه، تام و چێژه‌كانی هاوین بۆ زستان هه‌ڵده‌گرن".