Necat Hazar,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
11 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2017
وان- AA
لە شارۆچکەی چاتاک سەربە پارێزگای وان، ژنە بێریڤانەکان (شیردۆشەکان) لە گەرمای تاقەتپڕوکێنی هاویندا، هەموو رۆژێک سەدان مەڕ، مانگا و بزن دەدۆشن و بەشداریی لە دابینکردنی بژێویی خانەوادەکانیاندا دەکەن.
بێریڤانەکان کە سەر لەبەیانی زوو لە گەڕەکی نارلیجای خوارووەوە کە ٢٥ کیلۆمەتر لە شارۆچکەکەوە دوورە بەرەو کوێستانەکان دەکەونەڕێ، گەشتەکەیان بە پاسە بچووکەکان ماوەی دوو کاتژمێر دەخایەنێت.
دوای ئەوەش کە دەگەنە ئەو شوێنانەی ئاژەڵەکانی لێیە، ئامادەکارییەکان ئەنجام دەدەن و دەست بە دۆشینی سەدان مەڕ و بزن دەکەن.
لەگەڵ خۆیاندا ئەو دەبە پڕ لە شیرانە دەبەنەوە بۆ گوندەکان کە لە ئەنجامی دۆشینی ئاژەڵەکان پڕیان کردوون و پەنیر، ماست کەرە و قەیماغی لێ دروست دەکەن و دەیفرۆشن، بەو شێوەیەش رۆڵیان لە بەهێزکردنی ئابووریی خانەوادەکانیان و دابینکردنی بژێویدا دەبێت.
خالید ساری ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌یانیان زوو به‌ڕێده‌كه‌ون بۆ دۆشینی مه‌ڕ و بزنه‌كان و، دوای بڕینی رێگاكه به‌و گه‌رمایه ده‌گه‌نه لای ئاژه‌ڵه‌كان و، گوتی: "له ژیانی لادێ‌دا به‌چڕی كار ده‌كه‌ین. دووچاری سه‌ختی ده‌بین. له‌م گه‌رمایه‌دا مه‌ڕه‌كان ده‌دۆشین. بژێوی ژیانمان له‌سه‌ر ئاژه‌ڵداریه. ئه‌گه‌ر مه‌ڕ و مانگا نه‌بن ژیانی ئێمه‌یش نابێت. له گونددا گه‌ر كار نه‌كه‌یت ناژیت".
خالید كارادومان كه یه‌كێكه له شوانه‌كان باس له‌وه ده‌كات كه بێریڤانهكان ژیانێكی سه‌ختیان هه‌یه و، گوتی: "بێریڤانهكان رۆژانه به‌م گه‌رمای ته‌مووزه دووجار ده‌چنه هه‌واره‌كان بۆ دۆشین. هه‌ندێکجار پله‌ی گه‌رما ده‌گاته 40 پله. هه‌موو رۆژێك ده‌یان كیلۆمه‌تر رێگا ده‌بڕن و دێنه ئێره".