Ramal Abdullah Mahmood
07 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2017
نەتەوە یەکگرتووەکان – AA
گەردەلوولی ئیرما کە ناوچەی دەریای کاریبی گرتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت بگاتە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا کاریگەری دەکاتە سەر ٣٧ ملیۆن کەس.
نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند بە مەبەستی هاوکاریکرنی زیانبەرکەوتووانی گەردەلوولی ئیرما لە کاریبی، تیمێکیان رەوانەی باربادۆس و هایتی کردووە.
راگەیەنراوەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان تیشکیشی خستۆتە سەر ئەوەی گەردەلوولەکە کاریگەری دەکاتە سەر ٣٧ ملیۆن کەس.
لە لایەکی دیکەیشەوە بە هۆی کاریگەری گەردەلوولەکە سێ کەس لە باکووری کاریبی گیانیان لەدەستداوە.
تەواوی ئەو دوورگانەی کەوتنە بەر شەپۆلی گەردەلوولەکە خانووەکانیان زیانیان بەرکەوتووە و لافاویان لێ هەڵستاوە.
ناوەندی گەردەلوولناسی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند کە کە خێرایی گەردەلوولەکە لە کاتژمێرێکدا گەیشتۆتە ٣٠٠ کیلۆمەتر و لە جۆری مەترسیدارترین گەردەلوولە و لە پلەی پێنجدا پۆلینی کردووە کە دوای کاریبی گەیشتۆتە دوورگەکانی ڤێرجن و کەناراوەکانی باکووری رۆژهەڵاتی پۆرتۆ ریکۆ.