Hemin Hüseyin
11 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2017
هەولێر- AA
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای ٤٨ کاتژمێری داھاتووی شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت.
بە پێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بەرزترین پلە لە شاری هەولێر ٤٣ پلە و نزمترینیش ٢٥ پلە دەبێت.
هاوکات لە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە دەبێت:
لە سلێمانی بەرزترین پلە ٤١ و نزمترین پلە ٢٦، لە شاری دهۆک بەرزترین پلە ٤٠ پلە و نزمترین پلە ٢٣ و لە شاری کەرکووک بەرزترین پلە ٤٥ و نزمترینیش ٢٨ پلە دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، کە سبەی چوارشەممە ١٢/٧/٢٠١٧ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت.