Emel Gözellik
16 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە- AA
وێڕای رێوشوێنەکان تا ئێستا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان نەتواندراوە رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19) بکرێت.
وەزارەتی تەندروستیی هیندستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە هەزار و ٣١٥ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19) گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لەو وڵاتە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٨٢ هەزار و ٩١ کەس.
هەروەها ۹٠ هەزار و ١٢٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19) تۆمار کراوە بەمەیش ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە، پێنج ملیۆن و ٢٠ هەزار ٣٥٩ کەس.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی ماڵپەڕی "Worldometer" بڵاوی کردوونەتەوە، هیندستان لە دوای ئەمریکا لە رووی زۆری ژمارەی تووشبووانی کۆرۆناوە لە ریزبەندی دووەمدا دێت.
- ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە بەڕازیل چوار ملیۆن و ۳٤٨ هەزاری تێپەڕاند
وەزارەتی تەندروستیی بەڕازیل نوێترین ئامارەکانی تووشبووانی ڤایرۆسەکەی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ژمارەی ئەو تووشبووانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19) لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە هەزار و ٢٠١ کەس زیادی کردووە و گەیشتووەتە، ١٣٣ هەزار و ٢٠٧ کەس.
هەروەها ٣٨ هەزار و ٦٨٩ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە، چوار ملیۆن و ۳٨٤ هەزار و ٢٩٩ کەس.
بەڕازیل لە رووی زۆری ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19) و حاڵەتەکانی گیان لەدەستدانەوە لە دوای ئەمریکا و هیندستان لە ریزبەندی سێیەمی جیهاندایە.
- لە مەکسیک ٦٢٩ کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە
بەهەمان شێوە وەزارەتی تەندروستیی مەکسیک لە بارەی دوایین ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایادا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ٦٢٩ کەس زیادی کردووە و گەیشتووەتە، ۷١ هەزار و ٦٧٨ کەس.
ژمارەی حاڵەتە تۆمارکراوەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەش چوار هەزار و ٧٧١ کەس زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٦٧٦ هەزار و ٤٨٧حاڵەت.
جێی وەبیرهێنانەوەیە یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19) لە ٢٨ی شوباتدا لە مەکسیک تۆمار کرا و لە ١٩ی ئاداردا یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە روویدا.