Selma Kasap
12 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی تەندروستیی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار ھەزار و ٧٨٩ حاڵەتی تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکراوە، ٩٧ کەس گیانیان لەدەستداوە، کۆی حاڵەتەکان گەیشتووەتە ٥٦ ھەزار و ٩٥٦ کەس و ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی ڤایرۆسەکە تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ھەزار و ١٩٨ کەس.
بەپێی داتاکانی تابڵۆی رۆژانەی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا کە لە ماڵپەڕی وەزارەتی تەندروستی تورکیا بڵاوکراوەتەوە و وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتە، فەخرەددین کۆجا لە ھەژماری تایبەتی خۆی بڵاویککردووەتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٩٧ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ٤٨١ نەخۆشیش چاکبوونەتەوە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٨١ تووشبووی ڤایرۆسەکە چارەسەری پێویستیان تەواوبووە و نەخۆشخانەیان جێھێشتووە. ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێھێشتووە گەیشتە سێ ھەزار و ٤٤٦ کەس.
لەلایەکی دیکەش وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە: "رێژەی ئەو حاڵەتانەی کە پێویستیان بە چاودێری چڕە، لە کەمبوونەوەدایە. لەگەڵ ئەنجامدانی پشکنینی زیاتر، حاڵەتی زیاتر دەستنیشان دەکرێت. لە پرسی چارەسەرکردندا بەھێزین".