Nuri Aydın
13 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2020
ئەنقەرە - AA
لەسەرانسەرى جيهاندا، ژمارەى تووشبووان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)، ١٣ مليۆن كه‌سى تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه گه‌یشتووه‌ته، ١٣ مليۆن و ٤١ هه‌زار و ٦٩٨ كه‌س.
زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێی له ئه‌مریكایە كه سێ ملیۆن و ٤١٣ هه‌زار و ٩٩٥ حاڵه‌ت تۆماركراوه.
دوای ئه‌مریكا، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تاكەیان تیادا تۆماركراوه به‌مشێوه‌یه‌یه:
''بەڕازيل یه‌ك ملیۆن و ٨٦٦ هەزار و ١٧٦ حاڵه‌ت، هيندستان ٨٧٩ هەزار و ٤٦٦ حاڵه‌ت، رووسيا ٧٢٧ هەزار و ١٦٢ حاڵه‌ت، پێرو ٣٢٦ هەزار و ٣٢٦ حاڵه‌ت، چیلی ٣١٥ هەزار و ٤١ حاڵه‌ت، ئيسپانيا ٣٠٠ هەزار و ٩٨٨ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٢٩٩ هەزار و ٧٥٠ حاڵه‌ت، بەريتانيا ٢٨٩ هەزار و ٦٠٣ حاڵه‌ت، کۆماری باشووری ئەفریقا ٢٧٦ هەزار و ٢٤٢ حاڵه‌ت، ئێران ٢٥٧ هەزار و ٣٠٣ حاڵه‌ت، پاكستان ٢٥١ هەزار و ٦٢٥ حاڵه‌ت، ئيتاڵيا ٢٤٣ هەزار و ٦١ حاڵه‌ت، سعوودیه ٢٣٢ هەزار و ٢٥٩ حاڵه‌ت و توركیا ٢١٢ هەزار و ٢٥٩ حاڵه‌ت''.
ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكه تیایاندا ٧٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه:
''ئەڵمانيا ١٩٩ هەزار و ٩٥٠ حاڵه‌ت، به‌نگلادیش ١٨٣ هەزار و ٧٩٥ حاڵه‌ت، فەڕەنسا ١٧٠ هەزار و ٧٥٢ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ١٥٠ هەزار و ٤٤٥ حاڵه‌ت، كه‌نه‌دا ١٠٧ هەزار و ٥٩٠ حاڵه‌ت، قه‌ته‌ر ١٠٣ هەزار و ٥٩٨ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین ١٠٠ هەزار ١٦٦ حاڵه‌ت، چین ٨٣ هەزار و ٦٠٢ حاڵه‌ت، میسر ٨٢ هەزار و ٧٠ حاڵه‌ت، عێراق ٧٧ هەزار و ٥٠٦ حاڵه‌ت، ئێندونێزیا ٧٥ هەزار و ٦٩٩ حاڵه‌ت و سوید ٧٤ هەزار و ٨٩٨ حاڵه‌ت".
په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ كه له شاری وهان له چین سەری هەڵدا، به زیاتر له ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه.
لە سه‌رانسه‌ری جیهاندا، ٥٧١ هه‌زار و ٦٦٠ كه‌س به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها حه‌وت مليۆن و ٥٨٨ هەزار و ٩٤ تووشبووى په‌تاكه چاكبوونەتەوە و چوار مليۆن و ٨٨١ هەزار و ٩٤٤ تووشبووى ديكە چارەسەر وه‌رده‌گرن.