Heman Hussein Yaseen,Rewa Mahmood Hasan
26 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2020
سلێمانی-AA
بە پێی دەرەنجامی نوێی پشکنینەکان، کەسێکی دیکەی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە شاری سلێمانی تۆمار کرا.
لە راگەیەنراوێکدا کە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، ئافرەتێکی تەمەن ٥٦ ساڵ کە خێزانی توشبوویەکی پێشووە لە شاری سلێمانی وەک تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کراوە.
لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا، کە ئافرەتێکی ٥٦ ساڵە و خێزانی توشبوویەکی پێشووە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا ۱۰٤ تووشبووە کە لەنێویاندا دوو گیانلەدەستدان هەیە و ۳۹ نەخۆشیش چاکبوونەتەوە و گەڕێنراونەتەوە ماڵەوە.