Sarmand Hameed
02 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2020
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی شەش حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی لە ئیدارەی گەرمیان راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران.
بەپێی راگەیەنراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، تووشبووەکان سێیان ئافرەتن کە تەمەنیان ٣٨ و ٢٨ و ٢٠ ساڵە و دوویان پیاون کە تەمەنیان ٦٤ و ٢٣ ساڵە لەگەڵ منداڵێكی تەمەن نۆ ساڵ.
ئەوەش هاتووە کە چوار لە تووشبووەکان دانیشتووی قەزای کفری و دوو تووشبووەکەی دیکە دانیشتووی قەزای کەلار-ن.
ئاماژە بەوەشدراوە کە هەر شەش تووشبووەکە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.