ئابووری

ئاستی هەناردەكردنی نەوتی عێراق زیادی كردووە

- وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند كە لە مانگی ئاداری رابردوودا، 107 ملیۆن و 50 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە كردووە.

Zana Natık Kerem  | 22.04.2018 - نوێکردنەوە : 25.04.2018
ئاستی هەناردەكردنی نەوتی عێراق زیادی كردووە

Baghdad

بەغدا - AA

گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، عاسم جیهاد رایگەیاند وەزارەتەکەیان لە مانگی ئاداری رابردوودا، 107 ملیۆن و 50 بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە كردووە و ئەمەش بەراورد بە مانگی شوباتی رابردوودا زیادی كردووە.

لە مانگی شوباتی رابردوودا، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندبوو كە لەو مانگەدا، 95 ملیۆن و 940 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە كردووە.

لە روونكردنەوەیەكەدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی ئانادۆڵو كەوتووە عاسم جیهاد ئاماژەی بەوەداوە لە مانگی ئاداری رابردوودا، 107 ملیۆن و 50 هەزار بەرمیل نەوت لە بەندەرەكانی بەسرە باشووری وڵاتەوە هەناردەكراوە.

گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق راشیگەیاندووە كە كۆی داهاتە بەدەستهاتووەكانیش لە فرۆشتنی نەوت لە مانگی رابردوودا گەیشتووەتە، شەش ملیارو 400 ملیۆن دۆلار.

هەروەها عاسم جیهاد ئەوەشی گوتووە كە لە مانگی رابردوودا، یەك بەرمیل نەوت بە 60.114 دۆلار فرۆشراوە.

گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق باسی لەوەشكردووە كە هیچ بڕە نەوتێك لە كێڵگەكانی كەركووكەوە هەناردە نەكراوە.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın