Muhammed Bilal Kenasari
21 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2018
واشنتۆن - AA
وه‌زیری گەنجینەی ئه‌مریكا، ستیڤن منوچین ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه جه‌نگی بازرگانی له‌گه‌ڵ چین خراوه‌ته چاوه‌ڕوانییه‌وه.
له لێدوانێكیدا بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی فۆكس، ستیڤن منوچین باسی له‌وه كرد كه ئه‌و گرژییه‌ی له نێوان ئه‌مریكا و چین له‌سه‌ر باجی گومرك هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنێك خراوه‌ته چاوه‌ڕوانی بۆ كۆتاییهێنان.
گوتیشی: "جه‌نگی بازرگانی ده‌خه‌ینه چاوه‌ڕوانییه‌وه. له ئێستادا رێككه‌وتووین له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی تا رێككه‌وتن له‌سه‌ر چوارچێوه‌یه‌كی جیاواز باجی گومرك بخه‌ینه چاوه‌ڕوانییه‌وه".
ستیڤن منوچین باسی له‌وه كرد كه قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان ئه‌مریكا و چین فراوان ده‌كه‌ن و گوتی: "له میانی سێ بۆ پێنج ساڵی داهاتووماندا ده‌توانین بواری وزه له ئاستێكی نێوان 50 ملیار دۆلار بۆ 60 ملیار دۆلاردا ببینین. له رووی ستراتیجییه‌وه ئه‌و ره‌وشه هه‌م بۆ ئێمه هه‌میش بۆ ئه‌وان گرنگ ده‌بێت".
ستیڤن منوچین خۆی له خسته‌ڕووی ورده‌كاری ئه‌و رێككه‌وتنه به‌دوورگرت كه دانوستانه‌كانی له‌گه‌ل چین درێژه‌ی هه‌یه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له مانگی نیساندا رایگه‌یاند كه وه‌زیری گەنجینە، ستیڤن منوچین به مه‌به‌ستی دانوستان له‌سه‌ر ناكۆكییه بازرگانیه‌كان له میانی چه‌ند رۆژێكدا سه‌ردانی چین ده‌كات.
ستیڤن منوچین سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه سه‌ردانی چینی كرد و له‌گه‌ل جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته، لیو هی كۆبووه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كان له‌باره‌ی ئابووریی و بازرگانی دووقۆڵی نێوانیان. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ردوولا بیروڕایان ئاڵوگۆڕكرد و له‌سه‌ر ژمارەیەک بابه‌ت رێككه‌وتن.
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ستیڤن منوچین بۆ چین، لیو هی سه‌ردانی ئه‌مریكای كرد بۆ به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانه ئابووریی و بازرگانییه‌كان.