Mehmet Akıl
24 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2022
ریاز ــ AA
سندوقی وەبەرھێنانە گشتییەکان لە سعوودیە بەمەبەستی کڕینی ٨٠ فڕۆکە لە گفتوگۆدایە لەگەڵ کۆمپانیاکانی بۆینگ و ئیرباس.
ئاژانسی بلۆمبێرگ-ی ئەمریکا لە ژمارەیەک سەرچاوەی گواستووەتەوە، ئەو داواکارییە دەبێت بە یەکەم داواکاری سندوقی وەبەرھێنانە گشتییەکان لە سعوودیە لە بواری گواستنەوەدا، بەڵام ھێشتا جێبەجێ نەکراوە.
پێشتر پارێزگاری سندوقی وەبەرھێنانە گشتییەکانی سعوودیە، یاسر بن عوسمان رەمیان لە لێدوانێکدا رایگەیاندبوو کە یەکەم گشتی ئاسمانیی ھێلی نوێی سەربە سندوق وەبەرھێنانە گشتییەکان لە میانی ساڵی ٢٠٢٤دا ئەنجام دەدرێت.
ئەمەیش لە کاتێکدایە سعوودیە ئاواتەخوازە و کار دەکات لە پێناو دامەزراندنی کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانیی جیھانیی کە رکاربەری کۆمپانیا گەورەکانی فڕۆکەوانیی بکات وەک کۆمپانیا فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا و ھێڵی ئاسمانیی قەتەر.