Sangar Hamad Azeez
12 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2016
لە رێورەسمێکدا، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئەنقەرە پێشوازی لە سەلمان بن عەبدولعەزیز ئالسعوود شای سعوودیە کرد.
هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا خلوسی ئاکار، جێگری سەرۆکوەزیران لوتفی ئیلڤان، وەزیری دارایی موستەفا ئەلیتاش، وەزیری وزەو سەرچاوە سرووشتییەکان بەرات ئەلبایراک، وەزیری کولتور و گەشتوگوزار ماهیر ئونال، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار ئیبراهیم کاڵن، پارێزگای ئەنقەرە مەهمەت کلچلار و وەزیری شارەوانی مەلێح گۆکچەل لە رێوڕەسمی پێشوازی كردنی ئەردۆغان لە شا سەلمان ئامادە بوون.