جيهان, ئابووری

بەھای بیتکۆین بەرزبوونەوەی تۆمارکرد

لەگەڵ نزیکبوونەوەی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ لە پۆستی سەرۆکی ئەمریکا، دراوی ئەلیکترۆنیی بیتکۆین، بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و بەھاکەی گەیشتە ١٠٩ ھەزار و ٢٠٠ دۆلار.

Ekip  | 20.01.2025 - نوێکردنەوە : 20.01.2025
بەھای بیتکۆین بەرزبوونەوەی تۆمارکرد

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

ئەمڕۆ دووشەممە، دراوی ئەلیکترۆنیی بیتکۆین بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و بەھاکەی گەیشتە ١٠٩ ھەزار و ٢٠٠ دۆلار.

ئەمەش ھاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کە ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ دوای سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، وەک سەرۆکی نوێی ئەو وڵاتە سوێندی یاسایی دەخوات.

بەھای یەک دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممدا بەڕێژەی ٥،٥ لەسەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و گەیشتە ١٠٩ ھەزار و ٢٠٠ دۆلار.

بەرزبوونەوەی بەھای دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین دوای ئەوە دێت کە لە کۆتایی ھەفتەی ڕابردوو ترەمپ درواێکی دیکەی ئەلیکترۆنیان بەناوی " memecoins"، ڕاگەیاند.

بەھای دراوەکەی ترەمپ لە بازاڕاەکاندا، گەیشتە ١٥ ملیار دۆلار کە دواتر بۆ ١٢ ملیار دۆلار دابەزی.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın