Mümin Altaş
11 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "توركیا له ساڵی 2016دا، شه‌ش ملیار و 500 ملیۆن و له 2017دا، هه‌شت ملیار دۆلار كه ده‌كاته 14 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، به فه‌رمی وه‌ك هاوكاریی پڕۆژه‌كانی بووژانه‌وه‌ی وڵاتان به‌تایبه‌ت وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا پێشكه‌ش كردووه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به پێی داتاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، توركیا نزیكه‌ی سێ ملیۆن و 500 هەزار په‌نابه‌ری داڵده‌داوه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند، بڕی هاوكاریی فه‌رمیی بووژانه‌وه له لایه‌ن توركیاوه له 2015دا، سی ملیار و 900 ملیۆن دۆلار بووه و ئه‌م بڕه له 2016دا، به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 65 زیادیكردووه و ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی مێژوویی تۆماركردووه.
بینالی یڵدرم جه‌ختیكرده‌وه، له 2016دا توركیا بووه‌ته به‌خشنده‌ترین وڵاتی جیهان.