Mustafa Melih Ahıshalı
11 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2018
ئیستانبوڵ - AA
فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی توركی كه سه‌ربه باشاران هۆڵدینگه، له پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران، كه‌وته خواره‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ژووری عه‌مه‌لیاتی شارۆچكه‌ی كیاری، قهدهمعهلی مه‌ردانی، به ئاژانسی هه‌واڵی IRNAی راگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی توركی، كه له ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بیه‌وه به‌ره‌و ئیستانبوڵ گه‌شتی كردووه، له شارۆچكه‌ی كیاری سه‌ربه پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و، به‌هۆیه‌وه 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه سیانیان تیمی فڕۆكه‌وانی فڕۆکەکە بوون.
مه‌ردانی باسی له‌وه كرد كه تیمی گه‌ڕان و رزگاركردنیان ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كردووه.