Talha Yavuz
03 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2020
كيێڤ - AA
جێگرى سەرۆكوەزيرانى ئۆكراينا و وەزيرى بەرپرس لە پيشەسازييە ستراتيژييەكان، ئۆلێگ يوريسكی رايگەياند لە پيشەسازى سەربازیيدا زۆر شتى لە توركيا بينيوە كە پێويستە توركيا وەكو نموونە وەربگيرێت، ژيرى و ويستى توركيا لە بابەتى دروستكردنى چەكدا زۆر سەرنجڕاكێشە.
يوريسكى لە روونكردنەوەيەكيدا بۆ ئاژانسى هەواڵى ئۆكراينا (ئوكرينفۆرم)، ئاماژەى بەوە كرد كە بەرهەمهێنانى پيشەسازى توركيا بەراورد بە ١٥ ساڵ پێش ئێستا گەيشتووەتە ئاستێكى زۆر باش.
يوريسكى گوتى، "خاڵى زۆرى هەيە بۆ ئەوەى وەكو نموونە وەربگيرێت. پيشەسازيى سەربازى توركيا، كەرتى تايبەت و گشتيى خاوەنى توانا و مافى هاوشێوەن. لە بابەتى دروستكردنى چەكدا ژيرى و ويستى توركيا زۆر سەرنجڕاكێشە".
يوريسكى ئەوەى وەبيرهێنايەوە كە توركيا تواناى دروستكردنى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان و هەليكۆپتەری هەيە و جەختى لەوە كردەوە كە ئەمە بەرهەمى ئەوەيە كە بەرپرسەكانى توركيا ستراتيجييەتێكى گشتگيرييان هەيە.
يوريسكى ئەوەى ئاشكراكرد كە دەتوانن وەكو يەكەم هەنگاوى هاوبەشى ستراتيژى نێوان وڵاتەكاندا، دەتوانن بەرهەم لە بوارەكانى بزوێنەر، فڕۆكە، زرێپۆش، مووشەک، پێداويستى كارەبايى جەنگ ئەنجامبدەن.
شايەنى باسە هەفتەى رابردوو، شاندێكى ئۆكراینى بە سەرۆكايەتى يۆريسكى، بە سەردانێكى فەرمی بۆ ماوەى سێ رۆژ لە توركيا مانەوە.