Sarmand Hameed
17 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2023
هەولێر - AA
حکوومەتی عێراق پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥، رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد.
گوتەبێری حکوومەتی عێراق، باسم عەوادی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە کە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٦ی ئاداری ٢٠٢٣، پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی عێراق بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥، بە فەرمی رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران کرا.
باسم عەوادی جەختی لەوە کردووەتەوە پرۆژە یاسای بوودجە و ئەو بڕگە و ماددانەی کە لەخۆی گرتووە، گەرەنتیە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژە و پلانەکان هەروەها پەرەپێدان و دابینکردنی ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتییان.
رۆژی دووشەممەی رابردوو، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ پەسەند کرد.