Firdevs Yüksel
19 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، بە ٦٣ دۆلار و ٤٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت بەرزبووەوە بۆ ٦٥ دۆلار و ٥٢ سەنت و بە ٦٣ دۆلار و ٩٣ سەنت رۆژەکەی تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر ١٠:٠٥دا بە بەراورد بە کاتی داخستن بە رێژەی لەسەدا ٠،٧ نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بە ٦٣ دۆلار و ٤٨ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
ھاوکات یەک بەرمیل خاوی تێکساس بە ٥٩ دۆلار و ٩٥ سەنت فرۆشرا.
ئاماژە بەوە دەکرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٦٣ دۆلار و ٤٠ سەنت بۆ ٦٤ دۆلار و ٣٢ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٦٢ دۆلار و ٤٨ سەنت بۆ ٦١ دۆلار و ٥٦ سەنت بمێنێتەوە.