ئاگری
دەشتی موراد لە دیادینەی ناوچەی ئاگری کە بە(گەلی ئیھلارای رۆژھەلات) ناسراوە، بە فەرمی دەبێتە شوێنێکی گەشتیاری.
بەرزای دەشتی موراد لەئاستی دەریا ٦٠ مەترە و لە ھەر وەرزێکی ساڵدا ڕەنگێکی جیاواز بەخۆی ھەیە و جۆرەھا گیا لەو دەشتە دەروێ و دوو لای دەشتەکەش ئاو و کانی و چیایە.
ئەندازیاری جیوڵوجی (فاتیح ئوجگون) بۆ AA گوتی" ئەم دەشتە نێزیکی جیوترمال (گەڕو)ی زەویە و ئەمەش بۆ گەشتیاران شتێکی گرنگە".
ئوجگون گوتی"ئێمە ئەو دەشتە بە پرۆژەیەکی ناوخۆیی دروست دەکەین و بەم شێوەیەش رێژەی گەشتیاران بۆ دەڤەرەکە زیاتر دەبێت و سود لەو شوێنەوارانە وەردەگیرێت کە لە ئەنجامی گرکانەکان دروستبوون بە تایبەت کە ئاوی گەرم لە شوێنی گرکانەکان دەردەچێت و لە دەوروبەری ئەو دەشتەش ریگای گەشتیاری دروست دەکەین.
ئوجگون گوتی "ئەو شوینە گەشتیاریە بە شێوەیەک ئامادە دەکرێت کە گەشتیاران بە وەرزی ھاوین و زستان سود لە شوێنەکە و ئاوی گەرمی سروشتی وەرگرن."