نیویۆرک
ناوەندی پۆلێنکردنی قەرزی نێونەتەوەیی رایگەیاند: بە ھۆی قەیرانی بودجە لە ئەمریکا و بەرز بوونەوەی رێژەی قەرزەکانی حکومەت، زیاتر لە ٢٤ میلیار دۆلار زەرەر بە ئابووری ئەمەریکا گەیشتووە.
سناوەندی پۆلێنکردنی قەرزی نێونەتەوەیی ئاماژەی بەوەش کرد رێژەی زەرەری رۆژانەی ئەو ھاووڵاتییانەی ئەمریکا کە نێزیکی پارکە داخراوە نەتەوەییەکانن، ٧٦ ملیۆن دۆلارە و لە رووی باجی داھات و گومرگیشەوە ئەمریکا رووبەرووی زەرەرێکی چەندین میلیار دۆلاری بۆتەوە.
لە لایەکی دیکە پێشتر رێکخراوی (IHS) رایگەیاندبوو: بە ھۆی قەیرانی بودجە حکومەتی ئەمریکا رۆژانە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار زەرەر دەکات.
ناوەندی پۆلێنکردنی قەرزی نێونەتەوەیی ئاماژەی بەوەش کردووە کە ١٧رۆژ پێشتر کۆماریخوازانی ئەمریکا نەیاندەویست بڕە پارەی داواکراو لە لایەن حکومەتەوە زیاد بکەن کەچی دواتر پاشگەزبوونەوە، ئەگەر کۆماریخوازەکان پاشگەز نەبووبانەوە و قەیرانی بودجە چارەسەر نەکرابایە، ئەوا ئابوری ئەمریکا رووبەرووی ھەرەس ھێنان دەبوویەوە.