رۆسنه‌فت دوو ملیار و 100 ملیۆن دۆلاری داوه به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
كۆمپانیای نه‌وتی رووسی رۆسنه‌فت، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ساڵی 2017دا بڕی دوو ملیار و 100ملیۆن دۆلاریان وه‌ك پێشه‌كی داوه به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
Moskova
مۆسكۆ - AA
كۆمپانیای نه‌وتی رووسی رۆسنه‌فت، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌باره‌ی نه‌وت كراوه، ساڵی رابردوو بڕی دوو ملیار و 100ملیۆن دۆلاریان وه‌ك پێشه‌كی داوه به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن رۆسنه‌فته‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه به‌درێژایی ساڵی 2017، تێكڕا دوو ملیار و 100 ملیۆن دۆلار پاره‌ی پێشه‌كیان داوه‌ته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا زانیاری له‌باره‌ی ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و پاره‌دانه له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنی نه‌وته‌دا كراوه كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیداوه، پاره‌دانه‌كه له به‌رامبه‌ر روبڵدا 122 ملیار بووه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر رۆسنه‌فت له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌باره‌ی ده‌ستكردن به كاری گه‌ڕان له پێنج بلۆكی نه‌وتدا له باكووری عێراق. هه‌روه‌ها رۆسنه‌فت ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو كه رێككه‌وتنێكی كردووه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ئه‌و رێككه‌وتنه ناڕه‌وایه.
وه‌زیری وزه‌ی رووسیا، ئه‌لێكسانده‌ر نۆڤاك، له تشرینی یه‌كه‌می 2017دا، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه حكوومه‌تی به‌غدا بانگهێشتی كۆمپانیا رووسیه‌كانی كردووه بۆ وه‌رگرتنی ته‌نده‌ری نۆ كێڵگه‌ی نه‌وت كه كه‌ركوویشیان له‌نێودایه، هه‌روه‌ها بانگهێشتیشی كردوون بۆ بنیاتنانی هێڵی سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی كه‌ركووك-جه‌یهان.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن