دوبەی
لە پێناو زیاتر بووژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری و بەرزکردنەوەی ڕێژەی گەشتیار لە وڵاتەکەیاندا, چەند پسپۆرێک لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاری تورکیا سەردانی وڵاتانیان کرد.
بەمەبەستی بەرگرتن لە کاریگەرییە خراپەکانی باری سیاسیی ناوچەکە بۆ سەر کەرتی گەشتیاری لە تورکیا، چەند پسپۆڕێکی ئەو بوارە لە وەزارەتی گەشتوگوزاری تورکیا، سەردانی (ئەفریقا، ئەوروپا، ئاسیا، ئەمریکا)یان کرد. لەوێ لەگەڵ چەندین کەسایەتی و کۆمپانیای گەشتیاری ئەو وڵاتانە کۆبوونەوە.
بە پێی ڕوونکردنەوەیەکی وەزارەتەکە , دواین وێستگەی گەشتی ئەو شاندە شاری (ریازی) پایتەختی سعودیە بوو. پسپۆران لەگەڵ بەرپرسانی چەند کۆمپانیایەکی گەشتیاریدا دیدارو وتوێژیان کردوو.
لە کۆبوونەوەیەکدا لەبارەی سەردانی گەشتیاری سعودی بۆ تورکیا، چەندین داتاو زانیاریی ورد خرانە ڕوو.
بەپێی داتاکان لە ماوەی ھەشت مانگی رابردوو، نزیکەی ٢٠٠ ھەزار گەشتیاری سعودی سەردانی تورکیایان کردووە. ئەوەش دەری دەخات، سەرباری قەیرانەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، رێژەی گەشتیارانی سعودی لە تورکیا بەبڕی لەسەدا ١١٤ زیادی کردووە.