Mahmut Geldi
05 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2023
ئیستانبوڵ - AA
عێراق و ئوردن بڕیاریاندا رێککەوتنی نەوتی خاوی نێوانیان بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژ بکەنەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژە بەوە دا، وەزیری نەوتی عێراق، حەیان عەبدولغەنی لەگەڵ وەزیری وزە و سامانە کانزاییەکانی ئوردن، ساڵح خەرابشە، کۆبووەتەوە.
راگەیەندرا کە لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو وەزیرەکە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئوردن-یان تاوتوێ کردووە و رێککەوتوون لەسەر درێژکردنەوەی رێککەوتنی نەوتی خاو بۆ ماوەی ساڵێک. بەو پیێە عێراق بۆ ماوەی ساڵێک رۆژانە ١٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاو هەناردەی ئوردن دەکات.
بەپێی هەواڵێکی تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئوردن "ئەل-مەملەکە"، لە چوارچێوەی ئەو یاداشتنامە لێکتێگەیشتنەی کە لە ئەیلوولی ٢٠٢١ واژوو کرا، ئوردن چوار ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاوی لە عێراقەوە هاوردە کردووە.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە رۆژانە ١٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاو کە لە عێراقەوە دابین دەکرێت کە دەکاتە لەسەدا حەوتی پێویستیی نەوتی ئوردن.