Ata Ufuk Şeker,Rewa Mahmood Hasan
06 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2019
برۆکسل - AA
کۆنسەیی یەکێتی ئەورووپا رەزامەندی نیشاندا لەسەر بەرزکردنەوەی نرخی ڤیزا لە ٦٠ یۆرۆوه بۆ ٨٠ یۆرۆ
کۆنسەیی یەکێتی ئەورووپا ئاماژەی بەوەداوە کە رێکخستنەوەی یاسایی دەربارەی بەرزکردنەوەی نرخی ڤیزا قبوڵکراوە.
بەو پێیەش ڤیزای گەشتیاریی کە بۆ هاووڵاتییانی زیاتر لە ١٠٠ وڵات دەست دەدات، گۆڕانکاری لە نرخی پێدانی ڤیزاکەدا کراوە و، بۆ ئەومەبەستەش ئەوانەی مامەڵەی ڤیزای وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا دەکەن، نرخەکەی لە٦٠ یۆرۆوه بۆ ٨٠ یۆرۆ بەرزکراوەتەوە.
لەلایەکی دیكهوه دەتوانرێت تا ٦ مانگ بەرلە گەشتەکان، هاووڵاتیان مامەڵەی وەرگرتنی ڤیزا ئەنجام بدەن.
پێشتر پەرلەمانی ئەورووپا رەزامەندی نیشان دابوو لەبەرامبەر رێکخستنەوە یاساکە و ٦ مانگ دوای بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمیی یەکێتی ئەورووپا دەکەوێته واری جێبەجێکردنەوە.