برۆکسل
دوێنی کۆماری (سان مارینۆ) لە راپرسیەکی گشتیدا کە کەمتیر لە ٣٢% دانیشتوانی ئەو وڵاتە بەشداریان تێدا کرد؛ نەیتوانی رەزامەندی ھاوڵاتیانی بۆ ئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپا بەدەست بھێنێت و ببێتە بیست و نۆیەم ئەندامی ئەو یەکێتیە.
ھەرچەندە بە کۆی گشتی وەڵامی بەلێ ٥٠.٣% بوو و نەخێریش ٤٩.٧% بوو، بەڵام پەسەند کردنی ئەندامێتی لە یەکێتی ئەوروپا لە لایەن ھاووڵاتیانی سان مارینۆوە پێویستی بە بەشداری زیاتر لە ٣٢%ی خەڵک ھەبوو.
کۆماری سان مارینۆ یەکێک لەو وڵاتە کۆنانەیە کە خاوەنی یاسای سەرەکی خۆیەتی و لە ساڵی ١٦٠٠ ئەو یاسایە پەسەندکراوە و ساڵی ١٩٩١بۆتە بە ئەندامی یەکێتی گومرگی ئەوروپا.
کۆماری سان مۆرینۆ دەکەوێتە زنجیرە چیاکانی یناین لە رۆژھەلاتی دورگەی ئیتالیا و لە نۆ پارێزگا پێکھاتوە و پایتەختی ئەو کۆمارە بچوکە شاری سان مارینویە و گەورەترین شار لەو وڵاتە (دوگانا)یە.