Nuran Erkul Kaya
30 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ – AA
دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه بوومهلهرزهناسییه دوو ره‌هه‌ندییه‌كانی كێڵگه‌ی ده‌مره كه له ١٠ی ئابه‌وه ده‌ستی پێكرد، كه‌شتی ئۆروچ ره‌ئیس گه‌ڕایه‌وه به‌نده‌ری ئانتالیا.
وه‌زاره‌تی وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند "دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه بوومهلهرزهناسییه دوو ره‌هه‌ندییه‌كانی كێڵگه‌ی ده‌مره كه له ١٠ی ئابه‌وه ده‌ستی پێكرد و له‌سه‌ر رووبه‌ی ١٠ هه‌زار و ٩٥٥ كیلۆمه‌تر زانیاری بوومه‌له‌رزه‌ناسی كۆكرده‌وه، كه‌شتی ئۆروچ ره‌ئیس گه‌ڕایه‌وه به‌نده‌ری ئانتالیا".