ئانتاڵیا
(رەجەب سەرت) لە نەخۆشخانەی (ئاک دەنیز) نەشتەرگەریی گۆڕینی روخساری بۆ ئەنجام درا. سەرەتا ریشی بۆ تاشرا و دواتر دکتۆر(ئۆزلەنەن ئۆزکان) سەرۆکی بەشی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەکە، ئاوێنەیەکی دایە سەرت تا سەیری روخساری خۆی بکات.
سەرت کە لە گۆڕانکارییەکانی روخساری ورد دەبوەوە و ناوبەناو دەستی لە روومەتەکانی دەدا. بە دەست ئاماژەی بۆ جوانیی روخسارە تازەکەی دەکرد. سەرت لەسەر پارچە کاغەزێک نووسی "زۆر دڵخۆشم، روخسارم زۆر جوان بووە. جوانتر لەوەی لە خەیاڵم دامنابوو".
دکتۆرئۆزلەنەن ئۆزکان، دواتر بە سەرتی گوت" پاش ماوەیەکی دیکە زیاتر ھەست بەباشبوونی روخسارت دەکەیت، شوێنە ئاوساوەکان دەنیشنەوە. بە پشتیوانیی خوا روخسارێکی جوانترت دەبێت".
سەرت دواتر ماڵاوایی کرد.
لە ١٧ی تەمموزدا دەموچاو و چەناگەی گەشتیارێکی پۆڵۆنیی تەمەن (٤٣) ساڵ، بەناوی (ئەندەرزیژ) پاش وەستانی مێشکی وەرگیرا. ئەو روخسارە لە ١٨ی تەمموزدا لەسەر ئێسکەکانی دەموچاوی رەجەب سەرت جێگیرکرا. ئەوە پێنجەمین نەشتەرگەریی روخسارە لە وڵاتی تورکیا ئەنجامبدرێ.