هه‌ولێر
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان، عیزەت سابیر بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان، پشتیوانی له حكوومه‌ته‌كه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر مانگی یه‌ك، دوو، سێ، هه‌ڵه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بێت نه‌وتی كه‌می ناردبێت، بێگومان له مانگی چوار هه‌ڵه‌ی حكوومه‌تی عێراقه كه پاره‌یه‌كی كه‌م ده‌نێرێت، چونكه حكوومه‌تی هه‌رێم 16 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ناردووه كه نزیكه‌ی 800 ملیۆن دۆلار ده‌كات به‌ڵام حكوومه‌تی ناوه‌ند 500 ملیۆن دۆلاری ناردووه بۆ هه‌رێم، سێ سه‌د ملیۆن دۆلاری ماوه".
گوتیشی: "وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم داوای روونكرده‌وه‌ی له به‌غدا كردووه، به‌ڵام وه‌ڵامی نییه له ئاینده‌یه‌كی نزیك شاندی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌چێته به‌غدا هیوادارین، به‌غدا روونكردنه‌وه‌ی پێویست بدا و ئه‌و سێ سه‌د ملیۆن دۆلاره خه‌رج بكرێت چونكه مافی هه‌رێمه".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند: "با حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م دوو مانگه‌ش ئه‌و قوربانیه بدات، نه‌وتێكی زۆر هه‌نارده بكات، داهاته‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر به‌غدا به‌و هیوایه‌ی حكوومه‌تی عێراق، سه‌دا سه‌دی رێكه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا جێبه‌جێ بكا و 17%ی به‌شی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بوودجه‌ی گشتی عێراق خه‌رج بكات، ئه‌گه‌رنا با كوردستان خۆی ئازاد بێت، نه‌وت ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكات و داهاته‌كه‌شی بخرێته سه‌ر ئه‌و سندوقه‌ی له ئێستادا، په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندی كردووه".
سه‌باره‌ت به كۆتایی هاتنی قه‌یرانی دارایی له هه‌رێمی كوردستان، عیزه‌ت سابیر ده‌ڵێت: "پێشبینی ده‌كه‌ین، له كۆتایی ئه‌مساڵ قه‌یرانی دارایی چاره‌سه‌ر بێت، خۆشبه‌ختانه خه‌ریكه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان، داهاته‌كه‌ی به‌شی خه‌رجی هه‌رێم ده‌كات، له‌و قه‌یرانه‌ش ده‌ربازمان بێت".