Ali Mukarrem Garip
01 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2015
ئەو کەسانەی بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل دێنە بازاڕ، زۆربەیان بەپرسینی نرخی ئۆتۆمبێلەکە سارد دەبنەوە.
یەکێک لە کەسەکانی بازاڕی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە کەرکووک بەناوی زیاد ئەلحەدیدی، بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "ئەو چەند رۆژە بازاڕ قەرەباڵغە، بەڵام دیسان چی وا نافرۆشرێ. زیاتر ئۆتۆمبێل دەگۆڕن. هاووڵاتیان هەندێک پارە کۆدەکەنەوە و ئۆتۆمبێلەکانیان دەگۆڕن".
فرۆشیارێک بەناوی سامان حەمید گوتی: "بازاڕ بەتایبەت لەدوای جەژن گەیشتووەتە خاڵی بنبەست. راستە قەرەباڵغە، بەڵام کەس هیچ ناکڕێ. ئەو ئۆتۆمبێلانەی نرخیان دابەزیوە نرخەکانیان لەنێوان هەزار دۆلار بۆ چوار هەزار دۆلارە. ئێستا ئەو ئۆتۆمبێلە مۆدیل بەرزانەی بەردەستمان، نرخی بۆ چوار هەزار دۆلار دابەزیووە. هاووڵاتیان پارەیان نییە، تەنها نرخ دەپرسن".
بەڵام فرۆشیاری گەشبینیش هەن. محەمەد حامید ١٨ ساڵە لەو بازاڕە کار دەکات، دەڵێ: "دوو جەژنمان بەڕێکرد. کاتی سەیران و پشووش تەواو بوو. واتە نرخ هەڵکشانی ئۆتۆمبێلش کۆتایی پێهات. ئێستا هاووڵاتی هەوڵدەدات ئۆتۆمبێلەکەی بفرۆشێ یان بیگۆڕێ. لەوباوەڕەدام بۆ رۆژانی داهاتوو بازاڕ وەک جاری جارانی لێ دێتەوە و ئۆتۆمبێل کڕین وەبەرناکەوێ".