Murat Birinci
09 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکی بانکی ناوەندی تورکیا، ناجی ئاغباڵ رایگەیاند، لەژێر رۆشنایی ئامانجی سەرەکی سەقامگیری نرخدا، پێداگرانە هەموو ئامڕازە سیاسییەکان بەکاردەهێنرێت.
ئاغباڵ لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد کە وەک بانکی ناوەندی ئامانجی سەرەکیان دەستەبەرکردنی سەقامگیری نرخ و جێگیربوونێتی، جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە لەژێر رۆشنایی ئامانجی سەرەکی سەقامگیری نرخدا، پێداگرانە هەموو ئامڕازە سیاسییەکان بەکاردەهێنرێت.
ئاغباڵ باسی لەوە کرد کە لە چوارچێوەی بنەماکانی شەفافی، بەرپرسیاریی و پێشبینیکردندا، لە سیاسەتی دراودا پەیوەندی بەهێز دەکرێت و، رایگەیاند: "تاوەکو کۆبوونەوەی ١٩ی تشرینی دووەمی ئەنجوومەنی سیاسەتی دراو، چاو بە دۆخی ئێستا و چاوەڕوانییەکاندا دەخشێنرێتەوە و لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکان دەکرێت؛ لە ژێر رۆشنایی ئەو زانیاری و هەڵسەنگاندنانەدا بڕیاری سیاسیی پێویست دەردەکرێت".