Emrah Gökmen
09 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
لە ئیستانبوڵ، ئۆپەراسیۆن بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئەنجامدرا.
بە پێی زانیاری دەستکەوتوو، تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ، دەستیان بە هەڵمەت کردووە بۆ دەستگیرکردنی ئەو گومانلێکراوانەی کار بۆ رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەکەن و پەیوەندیان بە ئەندامانی رێکخراوەکەوە هەیە لە سووریا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا، تیمەکان لە ١١ شارچکەدا ئۆپەراسیۆنیان کردە سەر ١٧ ناونیشان.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا ١٧ گومانلێکراو دەستگیرکران و، گەڕان و پشکنین ئەنجامدرا.