Gülşen Çağatay,Muhammet Ali Kemal
20 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به ٦٠ دۆلار و چوار سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت تا ٥٩ دۆلار و ٦٩ سه‌نت سه‌ركه‌وت و له كۆتایی رۆژدا، بوو به ٥٩ دۆلار و ٥٧ سه‌نت. ئه‌مڕۆش نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له كاتژمێر ٠٩:٢٣هوه، دوای زیادبوونی نرخه‌كه‌ی به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٧٨ به ٦٠ دۆلار و چوار سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تێكساس، به ٥٦ دۆلار و ١٥ سه‌نت فرۆشرا.
له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانییه‌كان له‌باره‌ی خاوبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و چین، نرخی نه‌وت له ئاستی ٦٠ دۆلاردایه.
شاره‌زایان وای بۆ ده‌چن دوای ئه‌وه‌ی واشنتۆن رایگه‌یاند، واده‌ی كڕینی كه‌لوپه‌ل له كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان له لایه‌ن كۆمپانیای هواوی چینی بۆ ماوه‌ی ٩٠ رۆژی دیكه درێژكراوه‌ته‌وه، ئه‌مه وه‌ك ئاماژه‌یه‌كی خابوونه‌وه‌ی گرژییه‌كان لێكده‌درێته‌وه.