Firdevs Yüksel
29 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٥٥ دۆلار و ١٣ سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوت تا ٥٦ دۆلار و ٥٩ سەنت بەرزبووەوە و رۆژەکەی بە ٥٥ دۆلار و ١٠ سەنت تەواو کرد.
بەڵام کاتژمێر ٠٩:٤٦ی بەیانی ئەمڕۆ نرخەکان بە رێژەی سەدا ٠،٠٥ بەرزبوونەوەیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٥٥ دۆلار و ١٣ سەنت فرۆشرایە کڕیاران.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بە ٥٢ دۆلار و ٢٠ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
لە لایەک بەردەوامی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و ئاستەنگەکانی بەردەم هەڵمەتی کوتان خواستیان لەسەر نەوت کەمکردووەتەوە، لە لایەکی دیکەشەوە بڕیارەکەی سعوودیە بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی شوبات و کەمبوونەوەی یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا رێگری لە دابەزینی نرخی نەوت دەکەن.
ئەمەش وای کردوە تا رادەیەک نرخەکان جێگیربن و گۆڕانکاری زۆریان بەسەردا نەیەت.