Zana Natık Kerem
01 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2023
ھەولێر – AA
ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراودا، نرخی دیناری عێراقی بەرامبەربە دۆلاری ئەمریکی دابەزینی تۆمار کرد و ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە ١٥٣ ھەزار دیناری عێراقی فرۆشرا، دوای ئەوەی دوێنێ شەممە بە ١٥٢ ھەزار و ٨٠٠ دینار فرۆشرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی دیناری عێراقی بەرامبەربە دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی عێراق، بەم شێوەیە بوو:
١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە ١٥٣ ھەزار دینار فرۆشرا.
١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە ١٥٢ ھەزار و ٨٠٠ دینار کڕدرا.
دوێنێ شەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی عێراقدا، ١٥٢ و ٨٠٠ دینار فرۆشرا و بە ١٥٢ ھەزار و ٧٠٠ دینار کڕدرا.
لە ماوەکانی رابردوودا، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاندبوو کە زنجیرەیەک رێوشوێنی بەئامانجی جێگیرکردنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار گرتووەتەبەر.
لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا، بانکی ناوەندیی عێراق نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ھەزار ٤٥٠ دینار دیاریی کرد.