20 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت به ٣٤ دۆلار و ٨٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی خاوی برێنت گه‌یشته، ٣٥ دۆلار و ٧٦ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٣٤ دۆلار و ٦٥ سه‌نت ته‌واو كرد.
ئه‌مڕۆ له كاتژمێر ٠٩:٢١ه‌وه، نرخی نه‌وت به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ له دوێنێدا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ٠،٤٣ به‌رزبووه‌ته‌وه و به ٣٤ دۆلار و ٨٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له‌هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به ٣٢ دۆلار كڕیاری هه‌بوو.
دووباره به‌رزبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وت كه به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)ه‌وه دابه‌زیبوو و ده‌ركه‌وتنی كاریگه‌ری بڕیاره‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌وت له‌لایه‌ن وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه، نرخی نه‌وت له بازاڕه نێودهوڵهتیيهكاندا رووی له هه‌ڵكشان كرد.
پسپۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ده‌ستپێكی قۆناغ به قۆناغی شلكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه‌كانی كه‌ره‌نتینه له سه‌رانسه‌ری جیهان و چاوه‌ڕوانی خێرا به‌رزبوونه‌وه‌ی ئابووریی، ره‌نگدانه‌وه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٣٥ دۆلار و ٥٤ سه‌نت بۆ ٣٧ دۆلار و ١٠ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٣٣ دۆلار و ٩٨ سه‌نت بۆ ٣٢ دۆلار و ٤٢ سه‌نت بمێنێته‌وه.