Fakhradin Ibrahim Mohammad
19 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2026
نرخی هەر دۆلارێکی ئەمریکا لە بازاڕەکانی ئازاد لە عێراقدا لە هەزار و ٦٠٠ دینار نزیک بوویەوە.
بەهای دراوی نیشتمانی عێراق بەرامبەر دۆلار ئەمڕۆ جارێکی دیکە دابەزی و ١٠٠ دۆلار بە ١٥٩ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا.
ئەوە لە کاتێکدا نرخی فەرمی بانکی ناوەندی عێراق بۆ هەر دۆلارێک، هەزار و ٣٢٠ دیناری عێراقی دانراوە.
٣٠ی ئەیلوول وەک دوا وادە بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەروەها چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان لەو وڵاتە، بووەتە هۆی نیگەرانی و شارەزایان کڕینی دۆلاری زیاتر لە لایەن هاووڵاتیان، بە هۆکاری داشکانی دینار بەرامبەر بە دۆلاری دەزانن.
هاوکات نرخی فرۆشتنی مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢٢ بە یەک ملیۆن و ٢٥ هەزار دینار، زێڕی عەیار ٢١ بە ٩٨٠ هەزار، زێڕی عەیار ١٨ بە ٨٤٠ هەزار و زێڕی عەیار ١٤ بە ٦٥٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.