Hemın Othman Mohammed
03 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2016
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی دابه‌زینی به‌های دۆلاردا، ئه‌مڕۆش وه‌ك دوێنێ نرخی یەک ئۆنسه‌ی زێڕ به هەزارو ٣٠٠ دۆلاره.
نرخی یەک ئۆنسه‌ی زێڕ له بازاڕه‌كانی ئاسیادا كه ئاسۆییانه دابه‌زی و گه‌یشته هەزارو ٢٨٩ دۆلار، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی دابه‌زینی به‌های دۆلاردا به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی و له نرخه‌كه‌ی دوێنێیدا نه‌مایه‌وه و به‌رزبووه‌وه بۆ هەزارو ٣٠٠ دۆلار.
له‌م ساته‌وه‌خته‌دا نرخی یەک ئۆنسه‌ی زێڕ به هەزارو ٣٠١ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی یەک ئۆنسه‌ی زێڕ به‌رزترین ئاستی تۆمار كرد و گه‌یشته هەزارو ٣٠١ دۆلار، كه ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئاستی بوو له ٢٢ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٥ه‌وه تا ئیستا. به‌ڵام له‌و ئاسته‌دا نه‌مایه‌وه و نرخه‌كه‌ی دابه‌زیی و له كاتی داخستنی بازاڕدا گه‌یشته هەزارو ٢٩٢ دۆلار.