Ömer Erdem
19 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2026
بەرگریی شارستانی سعوودیە لەبارەی ئەگەری هەرچەشنە هەڕەشەیەک، پەیامێکی هۆشداری بۆ هەشت ناوچەی وڵاتەکەی دەرکرد.
هۆشدارییەکەی لە هەژماری پلاتفۆڕمی کۆمەڵایەتی کۆمپانیای X کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە بڵاو کراوەتەوە و پەیوەندیدارە بە جەددە، یەنبع، تائیف، ئولا، خەمیس موشیت، فارسان، ڕیاز و خەراج.
لە بەیاننامەکەدا جەخت لە ڕەچاوکردنی هۆشداری و ڕێکارە تایبەتییەکان کراوەتەوە و داواش لە خەڵکی ئەو ناوچانە کراوە کە بۆ پاراستنی سەر و ماڵی خۆیان، لە شوێنێک کۆنەبنەوە و وێنەی ناوچەکانیشیان نەگرن.
لەبارەی هۆشدارییەکە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی زیاتر نەدراوە.