Mohammed Baqi Hussein
31 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2016
٤٥ ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار كه‌س له‌سه‌ر رووی زه‌وی وه‌ك كۆیله ده‌ژین.
سه‌رژمێرییه‌كی ئه‌مساڵی دامەزراوەی Walk Free كه ناوه‌نده‌كه‌ی له ئوستڕاڵیایه، ژماره‌ی ئه‌و مرۆڤانه ده‌خاته‌ڕوو كه له جیهاندا وه‌ك كۆیله ده‌ژین.دامەزراوەكه سهرژمێرییهكهی له ١٦٧ وڵاتی جیاجیادا ئه‌نجام داوه و به ٥٣ زمانی جیاجیا چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا ئه‌نجام داوه.به‌پێی ئه‌و سه‌رژمێرییه له‌ئێستادا ٤٥ ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار كه‌س له‌سه‌ر رووی زه‌وی بازرگانییان پێوه‌ده‌كرێت، به‌زۆر شه‌ڕیان پێده‌كرێت، به‌زۆر هاوسه‌رگیرییان پێده‌كرێت، ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ریان، یان بوون به‌ژێر قه‌رزه‌وه و وه‌ك كۆیله ده‌ژین.له سێ به‌ش دوو به‌شی ئه‌و ژماره‌یه‌ش له‌ناوچه‌ی ئاسیای زەریای مەنگدان.