Rewa Mahmut Hasan
31 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2016
واشنتۆن - AA
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ئەگەری هەر هێرشێکی تیرۆریستی لە هاوینی ئەمساڵدا لە ئەورووپا هۆشداری بەو هاووڵاتییانەی دەدات کە بەمەبەستی گەشتکردن سەردانی وڵاتانی ئەورووپی دەکەن.
ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بانگەوازێکی بڵاو کردۆتەوە و هاووڵاتییانی خۆی ئاگادار کردووەتەوە لە بەرامبەر گەشتیان بۆ ئەورووپا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاووڵاتییانی ئەمەریکی ئاگادار کراونەتەوە لە بەرامبەر ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر وڵاتانی ئەورووپی و داوایان لێ کراوە کە لەکاتی گەشتەکانیاندا خۆیان بەدوور بگرن لە چوونە شوێنە گەشتیارییەکان و ناوەندە گەورەکانی بازاڕ و هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتیی.
هەر لەبانگەوازەکەدا هاتووە کە ئەو هۆشدارییە تا ٣١ی ئابی ٢٠١٦ بەردەوام دەبێت.
لە بەشێکی تری هۆشدارییەکەدا ئاماژە بە بەڕێوەچوونی یارییەکانی کاسی ئەورووپا کراوە کە لە ١٠ی حوزەیران تا ١٠ی تەمووز بەڕێوە دەچێت کە ئەگەری ئەوە لە ئارادایە بکرێتە ئامانجی تیرۆریستان.
لە بانگەشەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەهۆی ئەنجامدانی پێشبڕکێی پاسکیلسواری لە نێوان رۆژەکانی ٢٦-٣١ی تەمووزو بەڕێوەچوونی یارییەکانی کاسی ئەورووپا، لە فەڕەنسا دۆخی نائاسایی لەو وڵاتە تا ٢٦ی تەمووز درێژ کراوەتەوە.