سلێمانی
کاربەدەستێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ: لەبەر نەبوونی بودجە و نەسریە، لەوانە پارتی چەند میدیایەکی رابگرێ.
هەروەها ئەندامێکی مەکتەبی راگەیاندنی ی.ن.ک ئاشکرای دەکا، قەیرانی دارایی بووە هۆی ئەوەی یەکێتی ئێستا دەستبەرداری بیرۆکەی دروستکردنی چەندین کەناڵی دیکە ببێ کە بە تەمابوو بەم نزیکانە بیانکاتەوە.
زیاتر لە پێنج مانگە بەهۆی كێشە و ناكۆكییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر، قەیرانی دارایی و ئابووریی ئەو هەرێمەی گرتۆتەوە.