Emre Gürkan Abay,Mohammed Baqi Hussein
06 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2018
مۆسكۆ - AA
وه‌زیری وزه‌ی رووسیا، ئه‌لێكسانده‌ر نۆڤاك رایگه‌یاند، دانوستانی نێوان وڵاتانی ئه‌ندام لە ئۆپێك و ژمارەیەک وڵاتی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك، به‌پێی هه‌لومه‌رجی بازاڕ ئه‌نجامدراوه و گوتی: "ناكرێت به روونكردنه‌وه‌ی سیاسی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه دیداره‌كان به‌لاڕێدا ببرێن".
ئه‌لێكسانده‌ر نۆڤاك له شاری سان پیته‌رسبورگ پرسی دانوستانی نێوان وڵاتانی ئه‌ندام لە ئۆپێك و ژمارەیەک وڵاتی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك بۆ رۆژنامه‌وانان هه‌ڵسه‌نگاند كه له‌ئێستادا له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می رۆژانه به‌رده‌وامه.
وه‌زیری وزه‌ی رووسیا، ئه‌لێكسانده‌ر نۆڤاك جه‌ختیكرده‌وه كه به هۆی هۆكاری جوگرافیا و كه‌شوهه‌واوه بۆ رووسیا قورسترە له‌چاو وڵاتانی دیكه به‌رهه‌می رۆژانه كه‌م بكاته‌وه و گوتی: "هه‌میشه وه‌رزی زستان بۆ ئێمه قۆناغێكی تایبه‌ته. پێشتریش ئه‌مه‌م گوتووه. له‌م قۆناغه‌دا كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می رۆژانه به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه بۆ ئێمه سه‌خته".
ئه‌لێكسانده‌ر نۆڤاك باسی له روونكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كرد كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه بانگه‌وازی كردووه، ساڵی داهاتوو به‌رهه‌می نه‌وت كه‌م نه‌كرێته‌وه و گوتی: "دانوستانی نێوان وڵاتانی ئه‌ندام لە ئۆپێك و ژمارەیەک وڵاتی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك، به‌پێی هه‌لومه‌رجی بازاڕ ئه‌نجامدراوه. ناكرێت به روونكردنه‌وه‌ی سیاسی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه دیداره‌كان به‌لاڕێدا ببرێن."
له دانوستانی نێوان وڵاتانی ئه‌ندام لە ئۆپێك و ژمارەیەک وڵاتی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك كه له ڤیه‌ننا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وت تاوتوێ ده‌كرێت. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رێككه‌وتن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می رۆژانه به بڕی یەک ملیۆن بۆ یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار به‌رمیل ئه‌نجامبدرێت.