Hawkar Yaseen
04 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڕینی زیاتر لە ۱٠ ھەزار مووچەی نایاسایی راگەیاند.
وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە کە، "پاڵپشت بە یاسای چاکسازی ژمارە (٢) ساڵی (٢٠٢٠) و پەیڕەوی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە ھەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە راگرتنی مووچە و خانەنشینی دە ھەزار و ٦٠۹ مووچە کە لە سیستەمی بایۆمەتری دا دووجار یان زیاتر تۆمارکراوە وەک لە خشتەکەدا ھاتووە کە ژمارەیان ۲٠ ھەزار و ٥۸۸ دۆسیەیە بە نایاسایی مووچە وەردەگرن".
وەزارەتی دارایی راشیگەیاندووە کە، "ھەر مووچەخۆرێک لەم بڕیارە زەرەرمەندبێت دەتوانێت لە ماوەیەکی دیاریکراودا لە رێگەی لایەنی پەیوەندیدار یان فەرمانگەکەی تانە لە بڕیارەکە بدات".