Ruslan Rehimov
04 تەمووز 2025•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2025
خانکەندی - AA
١٧هەمین لووتکەی ڕێکخراوی هاریکاری ئابووری بە بەشداری سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە شاری خانکەندی ئازەربایجان دەستی پێکرد.
لە دەستپێکی لووتکەکەدا کە بە میوانداری سەرکۆماری ئازەربایجان ئیلهام عەلیێڤ بەڕێوەدەچێت، سەرکردەکانی و نوێنەری وڵاتانی بەشدار، وێنەیەکی بە کۆمەڵیان چرکاند.

پاشان پێشوازی لە میوانان کرا و سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان لە لایەن سەرکۆماری ئازەربایجان ئیلهام عەلیێڤ'ەوە پێشوازی لێکرا.
لە لووتکەکەدا سەرکۆماری وڵاتانی ئێران، ئۆزبەکستان، قرقیزستان، تاجیکستان، پاکستان و کۆماری تورکی قوبڕسی باکوور بەشدارن. هاوکات نوێنەرانی حکوومەتی کاتی ئەفغانستان، تورکمانستان، ئیمارات بەشداری لووتکەکە دەکەن.

چاوەڕوان دەکرێت سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە لووتکەکەدا، لەبارەی ڕوانگەی ڕێکخراوی هاریکاری ئابووری بەرامبەر بە گۆڕانکارییەکانی ئاو و هەوا، گوتارێک پێشکەش بکات.
بەڕێوەبردنی لووتکەکە لە شاری خانکەندی کە ڕۆژانێک پایتەختی ناوچەی داگیرکراوی قەرەباغ بوو، گرنگی تایبەت بە خۆی هەیە.
