Sangar Hamad Azeez
26 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2016
لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە سەبارەت بە لووتکەی وڵاتانی جی 20 ئەنجامی دا کە بڕیارە لە مانگی ئەیلوولی داهاتوودا لە پەکین ئەنجام بدرێت، وەزیری دەرەوەی چین، ڤانگ یی، لەسەر پرسی دەریای چینی باشوورهۆشداری دایە سەرکردەی وڵاتانی جی 7 کە لە ئێستادا لە ژاپۆن کۆبوونەتەوە.
ڤانگ گوتی: "پێویستە وڵاتانی جی 7 لە بری دووفاقی، بێ لایەنی و دادپەروەری ئەنجام بدەن، ئێمە نامانەوێت فشار لەسەر ناوچەکە زیاد بکرێت، هەروەها هیچ کۆبوونەوەیەکیشمان ناوێت".
ناوبراو جەختی کردەوە لەوەی کە لە بابەتی رێککەوتن لەسەر دەریای چینی باشوور هەموو کات میانڕەوانە بیریان کردۆتەوە و هەربۆیەش پاڵپشتی زۆرێک لە وڵاتەکانیان بەدەست هێناوە.
ناوبراو گوتی: "چین، تایوان، برونای، مالیزیا، ڤێتنام و فلیپین هەر هەموو وڵاتەکان مافی خاوەنداریێتی بەشێک لە دوورگەکانی دەریای چینی باشووریان هەیە.