Ahmet Furkan Mercan
18 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2023
تۆکیۆ - AA
ژاپۆن بڕیاری دا بە دواخستنی قەرزەکانی سەر ئۆکراینا کە ٧،٨ ملیار یەن (٦٠ ملیۆن دۆلار)ە و بەهۆی هێرشی رووسیاوە دووچاری کێشەی ئابووریی بووەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن، سەبارەت بە دواخستنی قەرزەکە لەگەڵ وەزیری دارایی ئۆکراینا، سێرگی مارجینکۆ و باڵیۆزی ژاپۆن لە کیێڤ، ماتسودا کونینۆری بیروڕا ئاڵوگۆڕ کراوە.
لەو چوارچێوەیەشدا، حکوومەتی ژاپۆن بەمەبەستی سووککردنی باری ئابووریی سەر ئۆکراینا بڕیاری دا قەرزەکەی سەری کە ٧،٨ ملیار یەن (٦٠ ملیۆن دۆلار) دوابخات.
لەژێر رۆشنایی بڕیارەکەشدا، قەرزەکە لە حوزەیرانی ٢٠٢٧ەوە بە ١٠ قیست دەدرێتەوە.
هەروەها حکوومەتی ژاپۆن رایگەیاند کە لەگەڵ وڵاتانی G7 و کۆمەڵگای نێودەوڵەتییدا بەردەوام دەبێت لە هاریکاری بۆ بەردەوامبوون لە پشتیوانیکردنی ئۆکراینا.