Muhammed Said Tanıl
29 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2022
ئیستانبوڵ – AA
تێکڕای یەدەگەکانی دراوی بانکی ناوەندیی تورکیا بە بەراورد لەگەڵ هەفتەی پێشوو لە هەفتەی٢٣ی کانوونی یەکەمدا، یەک ملیار و ٨٢ ملیۆن دۆلار کەمی کردووە و دابەزیووە بۆ ١٢٨ ملیار و ٤٢٩ ملیۆن دۆلار.
بانکی ناوەندیی تورکیا ئاماری هەفتانەی پەیوەندیدار بە یەدەگەکانی دراو بڵاو کردەوە.
بەم پێیە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمەوە، کۆی یەدەگی بانکی ناوەندیی تورکیا دوو ملیار و ٦٥٧ ملیۆن دۆلار کەمی کردووە و دابەزیووە بۆ ٨٢ ملیار و ٩٣٨ ملیۆن دۆلار. کۆی گشتی یەدەگی بانکی ناوەندیی تورکیا لە ١٦ی کانوونی یەکەم، ٨٥ ملیار و ٥٩٥ ملیۆن دۆلار بوو.
لە هەمان قۆناغدا، یەدەگی زێڕ یەک ملیار و ٥٧٤ ملیۆن دۆلار زیادی کردووە و لە ٤٣ ملیار و ٩١٦ ملیۆن دۆلارەوە بەرز بووەتەوە بۆ ٤٥ ملیار و ٤٩٠ ملیۆن دۆلار.
بەم جۆرە تێکڕای یەدەگەکانی دراوی بانکی ناوەندیی تورکیا بە بەراورد لەگەڵ هەفتەی پێشوو لە هەفتەی ٢٣ی کانوونی یەکەمدا، یەک ملیار و ٨٢ ملیۆن دۆلار کەمی کردووە و لە ١٢٩ ملیار و ٥١١ ملیۆن دۆلارەوە دابەزیووە بۆ ١٢٨ ملیار و ٤٢٩ ملیۆن دۆلار.