Sarp Özer
12 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2019
ئورفا- AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار و فه‌رمانده‌كانی سوپا چوونه ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌سه‌ر سنوور و جارێكی دیكه له رووی مه‌یدانییه‌وه له دوایین دۆخی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی-یان كۆڵییه‌وه. ئاكار له‌باره‌ی چالاكییه‌كان زانیاریی وه‌رگرت و رێنمایی دا. كاره‌كانی به‌سه‌ركردنه‌وه له لایه‌ن ئاكار و فهرماندهكانهوه له ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، تا كاتی خۆرهه‌ڵاتن به‌رده‌وام بوو.
خولوسی ئاكار به یاوەری سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا، جه‌نه‌راڵ یاشار گوله‌ر، فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كان، جه‌نه‌راڵ ئومیت دوندار، فه‌رمانده‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كان، ئه‌دمیراڵ، عه‌دنان ئۆزباڵ و فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانییه‌كان، جه‌نه‌راڵ حه‌سه‌ن كوچوكئاكیوز شه‌وی رابردوو گه‌یشته ئورفا. له‌دوای گه‌یشتنی به ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش، ئاكار و فه‌رمانده‌كانی سوپا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی یه‌كه سه‌ربازییه به‌شداره‌كان كۆبوونه‌وه.
ئاكار و فه‌رمانده‌كان جارێكی دیكه له رووی مه‌یدانییه‌وه له دوایین دۆخی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی-یان كۆڵییه‌وه و رێنماییان دا. كار و كۆبوونه‌وه چڕه‌كانی فه‌رمانده باڵاكانی سوپای توركیا تا به‌ره‌به‌یان به‌رده‌وام بوو. ئاكار جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه له ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیدا سوپای توركیا به‌ره‌نگارییه‌كی پڕ بایه‌خ ئه‌نجام ده‌دات و رایگه‌یاند "له پێناو گه‌ل و نیشتماندا جارێكی دیكه سه‌رده‌كه‌وین".
- "به ئامانج گرتنی سه‌ربازانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له ئارادا نییه"
له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵودا له كاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆن، له‌باره‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی "خاڵێكی چاودێریی ئه‌مریكا به ئامانج گیراوه"، ئاكار رایگه‌یاند:
"له‌و گردانه‌وه كه به دووریی نزیكه‌ی هەزار مه‌تر ده‌كه‌ونه باشووری خۆرئاوای خاڵی چاودێریی ئه‌مریكا له رێگه‌ی هاوه‌ن و دۆشكه‌وه ده‌ستدرێژیی كرایه سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانمان له‌سه‌ر سنوور له باشووری سروج. له چوارچێوه‌ی مافی به‌رگریی لهخۆكردنی ره‌وادا، وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه و سه‌كۆكانی تیرۆر ئاگرباران كرا. هیچ ئامانج گرتنێكی سه‌ربازانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له ئارادا نییه. به‌ر له به ئامانج گرتنهكهش، به مه‌به‌ستی زیان نه‌گه‌یاندن به بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا، هه‌موو رێكارێك گیراونه‌ته به‌ر. له‌دوای ئه‌وه‌ی كه بابه‌ته‌كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه به ئێمه راگه‌یه‌نرا، ئاگربارانه وه‌ك رێكارێك، كۆتایی پێهێنرا. به دڵنیایییه‌وه كردنه ئامانجی سه‌ربازانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له ئارادا نییه. له نێوان بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئێمه و ئه‌مریكییه‌كاندا هه‌ماهه‌نگیی پێویست ئه‌نجام ده‌درێت".
- ژماره‌ی تیرۆریسته له چالاكی خراوه‌كان ٤١٥یه
له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاویكرده‌وه کە له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه سه‌كۆكانی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له ئاسمان و زه‌مینه‌وه كراونه‌ته ئامانج، ژماره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له چالاكی خراون گه‌یشتووه‌ته ٤١٥ تیرۆریست.